کورته‌باسێک له‌سه‌ر دیرۆکی سه‌ربه‌ن (مه‌سیف سه‌لاحه‌دین)
-----------------------------------------------------
مه‌سیف ... یا هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین.. یا پیرمام یا سه‌ربه‌ن ئه‌م شارۆچکه‌یه به‌م هه‌مو ناوانه ناو ده‌بردرێت ، مه‌سیف له روی جوگرافیه‌وه ده‌که‌وێته باکوری رۆژهه‌لاتی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به دوری نزیکه‌ی 28 کم ،که ده‌کاته خواروی ریزه‌چیای سه‌رکه‌شی سه‌فین له‌سه‌ر زنجیره چیایه‌ک له رۆژهه‌لاته‌وه بۆ رۆژئاوا ئه‌م شارۆچکه‌یه دروستکراوه ، هه‌ر چه‌نده مێژوی ئاوه‌دانکردنی ئه‌م شارۆچکه‌یه بۆ ئه‌وه‌نده دور ناگه‌رێته‌وه به‌لام له ئاسه‌واره‌کانه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێ که ئه‌م ناوچه‌یه له دێرزه‌مانه‌وه هه‌رده‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی زال له‌و ناوچه‌یه بایه‌خی پێدراوه ، بۆنمونه ووشه‌ی پیر له چه‌ند مه‌زارگه‌یه‌ک نراوه که ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ئێزدیه‌کانه‌وه رۆژانێک ناوچه‌یه‌کی پر بایه‌خ بوه چونکه ووشه‌ی پیر که نازناوی چینێکی ئاینی ئێزدیه‌کانه وه‌کو (چینی شێخ و پیر ومرید) که پیرمام یه‌کێکیانه و پیرمروان و پیر ئه‌بوبه‌کر یش نمونه‌ی ترن ئه‌مانه هه‌مویان مه‌زارگه‌ن له مه‌سیف وده‌وروبه‌ری ، دیاره دواتر که ده‌سه‌لاتی ناوچه‌که ده‌که‌وێته ده‌ست ئاینخوازانی موسلمان ئه‌وه‌تا ده‌بینین چه‌ندین مه‌زارگه‌ی پیاوچاکانی ئه‌وانی لێیه وه‌کو شێره‌سوار له گوندی حوجران شێخ جافر له زیاره‌ت و سه‌یدی بێسه‌ر له قیرژه‌و خه‌لیل وجه‌لیل له شیناوه‌و شێخ پیرمام له مه‌سیف وپیرئه‌بوبه‌کر له شێخ مه‌مودیان شێخ مراد و مه‌لا وه‌سمان له ئاژگه و شێخ یونس و داده رابعه له گلیاوه و شێخ حسێن وسید ئه‌حمه‌د له سێوه‌که و حسن مقسود له زرگوز ، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رده‌می دواتر کاتێک نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان ده‌سه‌لاتی ناوچه‌که ده‌گرنه ده‌ست ئه‌وانیش له گروپه‌کانی پێشویان که‌متر بایه‌خ به‌م ناوچه‌یه ناده‌ن ئه‌وه‌تا قه‌لای دێوین وقه‌لای دێرێ وقه‌لای بانه‌مان نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که پادشای کۆره له‌رێگه‌ی ئه‌م قه‌لایانه‌وه ده‌سه‌لات له‌و ناوچه‌یه کۆنترۆل ده‌کا . بۆ سه‌رده‌می دوای ئه‌وان بگه‌رێینه‌وه ده‌بینین له ساله‌کانی سیه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م که به مێژوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مه‌سیف داده‌نرێ کاتێک رێگای هاملتۆن دروست ده‌کرێ که هه‌ولێر به خالی سنوری حاجی ئۆمه‌ران ده‌به‌ستێته‌وه دیاره به‌سه‌ر ئه‌م چیایه تێپه‌رده‌بێ ئه‌وسا له سه‌ردانێکی پادشای ئه‌و سه‌رده‌می عێراق که پادشا فه‌یسه‌ل ده‌بێ ناوبراو ئاره‌زوی گه‌شت وگوزار بوه کاتێک به‌م شووێنه‌دا ره‌ت ده‌کا ده‌بینێ ئاو‌و هه‌وای ئه‌م چیایه له ده‌وروبه‌ری جیایه هاوینی فێنک وزستانی پر له به‌فره ئه‌وه‌ی ئه‌و کات له مه‌سیف بونی هه‌بو ته‌نها کوپه‌یه‌ک ئاوبو که خێره‌ومه‌ندێک له سه‌ر قۆپی ئه‌و چیایه‌ی بۆ خێری خۆی دانابو که ده‌کاته ته‌نیشت گۆرستانی شێخ پیرمام ی ئێستا دواترخیوه‌تێکیان بۆ چه‌ند پۆلیسێکی دارستان هه‌لدا تا پاسه‌وانی له‌م رێگایه و دارستانه چره‌که‌ی بکه‌ن ،چونکه خه‌لکی کاروانچی کاتێک بۆ کاری کاروانی به‌م شوێنه‌دا تێپه‌ریان ده‌کرد مه‌ترسی رێگریان هه‌بو به تایبه‌ت ئه‌وکه‌سانه که له خۆشناوه‌تیه‌وه ترێ وهه‌ناریان بۆ ناوچه‌ی گه‌ردیایه‌تی وده‌شتی هه‌ولێر ده‌برد له‌وێش به گه‌نم وجۆ ئالوگۆریان پێ ده‌کردن ئه‌و خیوه‌ته‌ش له شوێن بنکه‌ی پۆلیسی ئێستا بو نزیک ترافیک لایتی ئێستا ، دواتر بنکه‌ی پۆلیس به فه‌رمی له قه‌لای بانه‌مان دانرا، ئه‌وکاته لۆفه‌کانی مه‌سیف ولوتکه‌که‌ی وه‌کو دارستانێکی چر وابو به دار به‌رو داپۆشرابو هه‌ربۆیه‌ش کاتێک خه‌لکی گونده‌کان به‌تایبه‌تیش خه‌لکی گه‌لیاوه ده‌چونه مه‌سیف که ئه‌وکات به سه‌ربه‌ن ده‌ناسرا ده‌یان ووت ده‌چینه ناوداران ئه‌م ناوه دواتر‌و تا سه‌رده‌مانێکی نزیکیش له‌لایه‌ن خه‌لکی ناوچه‌که هه‌ر به‌کار ده‌هێنرا، بۆئه‌وه‌ی له‌م بازنه‌یه ده‌رنه‌چم حه‌زده‌که‌م بنچینه‌ی ناوه‌کانی تریشتان بۆ شی بکه‌مه‌وه :
سه‌ربه‌ن کۆنترین ناوی مه‌سیفه له بنه‌ره‌تدا به‌مانای سه‌ربانی دێت که‌ده‌کاته سه‌ربانیی چیای پیرمام یترزاراوه‌ی سه‌ربانی قورسبوه وگۆران له به‌کارهێنانی دا رویداوه تا بوه به سه‌ربه‌ن ، له‌لایه‌ن خه‌لکانی ره‌سه‌نی مه‌سیف ئه‌م ناوه تام وچێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
پیرمام ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوی ئه‌و پیاو چاکه‌ی که ژیانی له دۆلێک له دۆله‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌سیف به‌سه‌ر بردوه که ئێستا به گه‌لی پیرمام ده‌ناسرێ و دوای مردنیشی له مه‌سیف ده‌نێژرێ وئه‌م چیایه‌ش به‌ناوی ئه‌و ده‌کرێ و ده‌ناسرێ.
سه‌لاحه‌دین ، ئه‌م ناوه له سه‌ره‌تاوه‌به فه‌رمی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێندراوه، ده‌کرێ بلێین پادشای عێراق خۆی ئه‌م ناوه‌ی هه‌لبژاردوه هه‌ندێک ئه‌وناوه بۆ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌گه‌رێننه‌وه به‌لام من به‌راستی نازانم .
دیاره ده‌مێنێته‌وه بلێین مه‌سیف له‌چیه‌وه هاتوه ؟ دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ن به فه‌رمی به سه‌لاحه‌دین ده‌ناسرێ و وه‌کو شارێکی گه‌شت و گوزاری دێته ناسین ده‌بێته هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین به عه‌ره‌بیه‌که‌ش ده‌کاته مصیف صلاح ا‌لدین ، به‌هۆی زال بونی ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی دیاره ووشه‌ی مه‌سیف که کورت کراوه‌ی مصیف صلاح الدینه ده‌بێته پله‌یه‌کی ناوه‌کانی .
به‌هه‌رحال ئه‌وه‌بو ئیتر پادشا بریار ده‌دا له‌م شوێنه کۆشکێکی بۆ دروست بکه‌ن که تا دوای مردنیشی له ناو خه‌لکی ره‌سه‌نی شاره‌که هه‌ر به قه‌سری مه‌لیک ده‌ناسرا دواتر بو به ئوتێلی سه‌لاحه‌دین و ئێستاش کراوه‌ته باره‌گای پارتێکی کوردستانی ، دوای ئه‌وه‌ی کۆشک بۆ پادشا دروست ده‌که‌ن بۆ ته‌ها پادشا ش که سه‌رۆکی وه‌زیران بو خانوێک له سه‌روتر دروست ده‌کرێ که له سالانی شه‌سته‌کان ئاغایه‌کی ناوچه‌که به‌ناوی کریم ئاغا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت ئێستاش نه‌وه‌کانی تیا نیشته‌جێن ،به‌لام ئاسه‌واری نه‌ماوه ، دوائه‌مه خانوێک بۆ عبدالاله یش دروست ده‌که‌ن که (وصی) بو به قه‌سری وه‌سی ده‌ناسرا ئه‌مه ئیتر وای کرد بریاری ئه‌وه بدرێت بکرێته ناوچه‌یه‌کی گه‌شت و گوزاری . دواتر چه‌ند خانوێک بۆ کرێکار‌و فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌کرێ به‌دوای ئه‌مه سینه‌مایه‌ک وخانو بۆ گه‌شتوگوزارو ئوتێلێک به‌ناوی ئوتێل پیرمام و دوکانێک که به‌ناوی دوکانی حاجی پیره ده‌ناسرا ومزگه‌وتێک له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی عه‌تار باشی له 958 دروست ده‌کرێ و گازینۆیه‌ک به ناوی گازینۆی پیرمام و چێشتخانه‌یه‌ک به‌ناوی چێشتخانه‌ی شعبی و چایه‌خانه‌یه‌کیش به چایه‌خانه‌ی عمر چایچی ده‌ناسرا دوای ئه‌مه ئوتێلێک به‌ناوی ئوتێل پیرمام ئیتر هێدی هێدی ده‌زگاو رابواردگه‌ی وه‌کو مه‌له‌وانگه و مه‌یدانی تێنس وشتی له‌م بابه‌ته دروست کراو ئیتر دوای په‌نجاکان خه‌لکی بۆ کاسبی وکرێکاری به لێشاو رویان تێکرد به‌تایبه‌ت خه‌لکانی گوندی گه‌لیاوه‌و کۆرێ وئاژگه‌و زرگوز وده‌وروبه‌ری هه‌روه‌ها چه‌ند خێزانێکی عه‌ره‌ب له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی گه‌شتو گوزار وه‌کو فه‌رمانبه‌ر کرێکار له‌وێ نیشته‌جێ بون ، چونکه ئه‌وکات گه‌شتو گوزار سه‌ربه دامه‌زراوی هێلی ئاسنین بو له وه‌زاره‌تی هاتوچۆ.
زۆربه‌ی ئه‌و خه‌لکانه‌ی نیشته‌جێی گونده‌کان بون دوای ته‌واو بونی کاره‌کانیان هه‌ر به پیاده‌و که‌روباربۆ ماله‌کانیان ده‌گه‌رانه‌وه ته‌نها هه‌ندێک نه‌بن ئه‌وانه‌ی که له دور هاتبون هاوینان که‌پریان له گه‌لای به‌رو وگیا دروست ده‌کرد تیا ده‌مانه‌وه‌و زستانانیش مه‌تبه‌خی خانوه‌کانی گه‌شتوگوزاریان پێده‌دان هه‌م چاوێکیان له خانوه‌که ده‌بو هه‌م بۆخۆشیان زستانان له‌سه‌رماکه ستر ده‌بون ، دوای نه‌مانی پادشا‌و ده‌سه‌لاتی کۆماری رژێمه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک بۆچه‌ند مه‌رامێک ئه‌م ناوچه‌یان به‌کار هێناوه‌و گرنگیان پێیداوه له‌وانه له‌روی ستراتیژیی سه‌ربازی که لوتکه‌ی سه‌رێ ره‌ش یان بۆ کۆنترۆل کردنی ده‌وروبه‌ری به‌کار ده‌هێنا هه‌روه‌ها به‌هۆی جیاوازی که‌ش و هه‌وای وه‌کو ناوچه‌یه‌کی گه‌شت و گوزار خسته گه‌ر که چه‌ندین پرۆژه‌ی گوزاریان لێ به ئه‌نجام گه‌یاند له‌وانه کردنه‌وه‌ی چه‌ندین میوانخانه‌ی گوزاری وخانوی گوزاری بۆ کرێ ومه‌له‌وانگه‌و گازینۆ هه‌م له مه‌سیف هه‌م له سه‌رێ ره‌ش وێرای کاره خزمه‌تگوزاریه‌کانیان هه‌ولی زۆریاندا سیمای شاره‌که‌مان بگۆرن له رێگه‌ی گۆرین و سه‌پاندنی ناوه‌کان له‌وانه سه‌ربه‌ن یان لێ کردین به صلاح ا‌لدین سه‌رێ ره‌ش یان لێکردبوینه (القمه الجنوبیه ) به‌لام به‌ته‌قه‌لای دلسۆزانی خه‌لکی ناوچه‌که هه‌وله‌کانیان نه‌زۆک بون. ئیتر دوای راپه‌رینیش ئه‌م شاره قاره‌مانه باوه‌شی بۆ خه‌لکانی ئاواره‌ی ئێران کرده‌وه‌و به سه‌دان خانه‌واده‌ی کوردی لێقه‌وماو رویان تێکرد و تیای حه‌وانه‌وه .
ده‌سه‌لاتی مه‌سیف به‌ر له راپه‌رین ئه‌م ناوچانه‌ی ده‌گرته خۆ
له باکوره‌وه له بناری چیای سه‌فینه‌وه له گوندی خۆران به‌ره‌و خوار بۆ گوندی قه‌لاسنج و حوجران وگرده‌چال تا رۆژئاوا بۆ شێخ مه‌مودیان و وسومه‌لیان له خواروشیه‌وه روباری به‌ستۆره سنوریه‌تی تا ده‌گاته رۆژهه‌لات که ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان وگراون ، تا به‌ر له‌راپه‌رین کۆی گونده‌کانی سه‌ربه مه‌سیف 76 گوند بون که بریتی بون له
و گوندانه‌ی له خواره‌وه له ته‌ک نه‌خشه‌ی سه‌ربه‌ن نوسراون:-

1- شێخان 2- به‌ربیان 3- هه‌رشه‌م 4- دێره‌سه‌روکانی 5- ئه‌لماوان 6- زرگوز 7- دره‌ش 8- په‌رپیتان 9- که‌پران 10- میرانخور 11- ئاژگه 12- قه‌په‌کیان 13- قه‌ره‌قاجین 14- زه‌رواو 15- ره‌شوان نورو 16- گردی ماوان 17- مام خالان 18- ره‌شوان یوسف 19- خالوان 20- گردمامک 21- که‌ورسۆر 22- گۆپال 23- وسوملیان 24- گه‌روده‌لالان 25- مه‌نداوه 26- چه‌مه‌به‌گه‌ز 27- چره 28- سه‌رسول 29- هه‌بابان 30- کوده‌ریان 31- جه‌رگه‌زه‌وی 32- شیوه‌په‌لک 33 - باوه‌خه‌لان 34- کاوانیان 35- تلبه‌زه‌رد 36- پانکان 37- دێوین 38- سولێ 39- شێخ مه‌مودیان 40- زێبارۆک 41- زیاره‌ت کۆرێ 42- کۆرێ 43- گرده‌چال 44- حوجران 45- ته‌وسکه 46- قه‌لاسنج سه‌رو 47- گۆره‌شێر سه‌رو 48- سه‌نته‌ری مه‌سیف 49- بیرێژ 50- سێوه‌که 51- دۆنگزاوه 52- گراوی سه‌رو 53- گراوی رۆژئاوا 54- هه‌ناره 55- بنا‌و 56- گۆمه‌سپان 57- ده‌ربه‌ند گۆمه‌سپان 58- سارتکه 59- قیرژه‌ی رۆژهه‌لات 60- قیرژه‌ی رۆژئاوا 61- گراو رۆژهه‌لات 62- قیرژه‌ی خوارو 63- گۆره‌شێری خوارو 64- قه‌لاسنجی رۆژئاوا 65- قه‌لاسنجی رۆژهه‌لات 66- قه‌لاسنج خوارو ناوه‌راست 67- خۆران رۆژئاوا 68- خۆران رۆژهه‌لات 69- حاجی ئه‌حمه‌د 70- سۆره‌بان 71- ..72- گه‌ریاوه 73- حاجی ئۆمه‌ر 74- ... 75- بانه‌مان 76- توه .
ئه‌وخانه‌واده‌و که‌سایه‌تیانه‌ی وێرای خه‌لکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌شداریان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ن کردوه جگه له خه‌لکی گونده‌کان که خێزانیان له‌وێ نیشته‌جێ نه‌ده‌کرد چونکه رۆژانه یا وه‌رزانه هاتوچۆیان ده‌کرد به‌تایبه‌تیش خه‌لکانی گوندی گه‌لیاوه‌و ماوه‌لۆ که زه‌ویه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه (مه‌سیف) یا پاوان یا ره‌زی ئه‌وان بون بۆخزمه‌ت کردنی ره‌زه‌کان وله‌وه‌راندنی مه‌رو مالاته‌کانیان هامشۆیان ده‌کرد وه‌کو نیشته‌جێبون سه‌ره‌تا ئه‌م خێزانانه له‌م شاره جێگیر بون و به پێی زنجیربه‌ندیه‌که که له خواره‌وه ئاماژه‌مان پێیداوه :یه‌که‌م خێزان فه‌تاح مجید حمدامین اغا ده‌بێ دوه‌میان : خدرحمد شێخ وه‌سانی باوکی عبدالخالق سێیه‌میان : محمود خۆرانی و چواره‌میان : عمر میکائیل عمر ناسراو به عمێ هه‌رکی و پێنجه‌میان : ملا عمر سعید و دواتر مسته‌فا قه‌ساب و خلیفه حمد و دواتر عوسمان وه‌ستا حسن ناسراو به عوسمان چاوشین ئیتر له دوای ساله‌کانی په‌نجاوه خه‌لک به مه‌به‌ستی کارکردن به لێشاو روی تێده‌که‌ن ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌لکانی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌تیش گه‌لیاوه هه‌روه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێداوه بۆکارکردن وبه‌خێو کردنی مه‌رومالات وره‌زو باخاته‌کانیان هاتو چۆیان ده‌کرد که تا ئه‌م دواییه‌ش ئاسه‌واری ره‌زه‌کانیان مابو.
شیاوی باسه بلێین یه‌که‌م موختاری مه‌سیف ( حسێن کریم سلیم ) ده‌بێ یه‌که‌م قوتابخانه‌ش له سالی خوێندنی 1956- 1957 ده‌بێ که خوێندن له خانوێکی گوزاری به‌رێوه ده‌برێ که پێی ده‌وترا خانوی ژماره 4 دواتر ئه‌م خانوه له حه‌فتاکان کرایه بانکی رافدین ئه‌پارتمانی خوێندنگا به فه‌رمی خوێندنگای سه‌ریره‌ش بو دواتر خوێندنگای سه‌لاحه‌دین ئه‌مان له ساله‌کانی سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان دروست کران ، یه‌که‌م سالی خوێندنی ناوه‌ندی سالی خوێندنی 1967 -1968 بو یه‌که‌م سالی خوێندنی دواناوه‌ندیش سالی 1971 – 1972 بو .
وزه‌ی کاره‌با له مه‌سیف له شه‌سته‌کان بۆی هات پێشتریش دوو مولده‌ی وه‌به‌رهێنانی کاره‌با هه‌بون که له په‌نجاکانه‌وه داندرابون

ناو شاری مه‌سیف له حه‌فتاکان